بەرپرسی حەماس: منداڵەکانی غەززەیی چاوەڕوانی هاوکاری ئوممەتن

مەجید ئەبو حەسەن یەکێک لە بەرپرسانی حەماس لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە ئەدەنە وتارێکی پێشکەش کرد و چەند پەیامێکی گرنگ دایەوە.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر دوێنێ لە ئەدەنە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر بە تەوەری "رێبەری بەرخۆدان حەزرەتی موحەممەد رێکخست.
مەجید ئەبو حەسەن یەکێک لە بەرپرسانی حەماس کە بەشداری لە بەرنامەکە کردبوو وتارێکی پێشکەش کرد.
ئەبو حەسەن بە حەمد و سەلات دەستی بە وتارەکەی کرد و وتی، "پەروەردگارم لە مزگەوتی ئەقسا کۆمان بکاتەوە وەک چۆن لەم ئەدەنە پیرۆزەدا کۆکردینەوە، براکانم لەم ڕۆژە پیرۆزەدا پێکەوە مەولودی پێغەمبەرمان ئاهەنگ دەگێڕین و شکۆمەندی دەکەین. دڵمان بە زیندووکردنەوەی مەولوودی پێغەمبەرمان سەربەرزی و پڕ لە خۆشەویستییە. لەگەڵ ئەوەشدا دوو خەمێکی گەورە لە دڵماندا هەیە، یەکەم خەممان ئەوەیە کە لە غەززە و قودس رووی دەدات. لەبەر ئەوەی داگیرکەرانی سەهیۆنی پلانیان هەیە خەڵکەکەمان بەکۆمەڵ لەناوببەن. پلانیان هەیە لەبارەی ڕووخاندنی مزگەوتی ئەقسا و دروستکردنی پەرستگایەک لە شوێنی مزگەوتی ئەقسا. دڵتەنگین بۆ منداڵە شەهیدەکانمان. دڵتەنگین لەبەر ئەوەی مزگەوتی ئەقسا بە پێڵاوی سەربازەکانی نەجیسی ئیسرائیلی پیس دەبێتەوە."
ناوبراو لە بەردەوامی وتی، "براکانم، ئەگەر ئەڤیندار و خۆشەویستی پێغەمبەر بین دەبێت هاوکاری هەموو مەزلوومەکان بکەین. خۆشەویستی ئومەت بۆ پێغەمبەرمان پێویستی بەمەیە: کە یارمەتی مزگەوتی ئەقسا بدات... خۆشەویستیمان بۆ پێغەمبەرمان وا دەخوازێت کە ئێمە یارمەتی منداڵان و بەساڵاچووانی غەززە بدەین. مەولودی پێغەمبەر نابێت تەنها بە ئاهەنگێک تێپەڕێت. نابێت تەنها بەو ئاهەنگە ڕازی بین. مەولودی شەریفەکانی پێغەمبەرمان بەڵێن و پەیمانمان بۆ نوێ دەکەنەوە. ئەوە بۆ نوێکردنەوەی مافی خۆمانە بۆ یارمەتیدانی هەموو ستەملێکراوانی سەر زەوی پێغەمبەرمان فێری ئەوەمان دەکات کە ئەمانەمان لێی دەخوازین."
مەجید ئەبو حەسەن لە کۆتاییدا وتی، "برایانم، ئەمڕۆ ئومەتی موحەممەد بانگی فەلەستین دەکات، مزگەوتی ئەقسا داوای هاوکاری لە ئوممەتی موحەممەد دەکات. ئەمڕۆ منداڵان و ژنانی غەززە داوای هاوکاری لە ئوممەت دەکەن. براکانم، ئەمڕۆ لەسەر ئێمەیە، لەسەر حکومەتەکان، لەسەر لایەنە سیاسییەکان، لەسەر رێکخراوە مەدەنییەکان، لەسەر گەورەکانمان و گەنجان، کە هەمانە بەڵێنی پێغەمبەر دا کە یارمەتی مزگەوتی ئەقسا و منداڵانی غەززە بدات... برایانم، موجاهیدەکانی غەززە لە خاکەکانی خۆیاندا دەمێننەوە تا ئەو کاتەی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لەو خاکانە دەردەکەن و بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان تا ئەو کاتەی کە مزگەوتی ئەقسا ئازاد دەکەن. ئەمە قورس نییە بۆ خوای گەورە بە ئیزنی خوای گەورە مزگەوتی ئەقسا ئازاد دەبێت و پێکەوە لەوێ نوێژ دەکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە میانەی بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە ئەدەنە وتی، "سەهیۆنییەکانی ناوخۆیی هەوڵی دەرێنانی ئەخلاقی پێغەمبەر لە نێومان دەدەن."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار کە بەشداری لە بەرنامەی مەولودی پێغەمبەر لە ئیستانبوول کردبوو باسی لە ستەمەی لە غەززە هەیە کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە لەبەر ئەوەی لە سوننەتی پێغەمبەری خودا دوورکەوتین ئوممەت پارچە پارچە بووە.
لە شارۆچکەی سیڤریجەی پارێزگای ئیلازغ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٩ رووی دا.